بەمەبەستی فەحسی خۆڕاگری لەبەرامبەر داهاتن دا دوو شێواز تاقیكردنەوە هەیە: یەكێكیان دەكارهێنانی پارچەداری بێ عەیب لە مەودای كورتە و دووهەمینیان دەكارهێنانی پارچەداری عەیبدارە لە مەودای درێژدا. ئاكامەكان دەریانخستووە كە بەهۆی گەرم كردن لە پلەكانی زیاتر له ٢٢٠ پلەی سەرووی خاڵدا ئاستی خۆڕاگریی دار تارادەیێكی بەرچاو دائەبەزێت. بەپێی ستانداردی EN408 و بەكەڵك وەرگرتن لە ژمارەیێكی زیاتر لە نمونەكانی داری نوئێلی گەرم كراو لە پلەی ٢٣٠ سەرووی خاڵ بە ماوەی 5 كاتژمێر تاووتوێ كرا. پێش ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكە نمونەكان ئەبێ لە شێی سەتا 45 تا 65 هاوسەنگ بكرێن. ئاكامی تاقیكردنەوەی ئەو دارانەی گرێیان هەیە دەریخستووە كە داری گەرم كراو لەبەراورد لەگەڵ داری سرووشتی خۆراگری كەمترە. هەروەها چوونەدەری شیرەی رەزین لە داریش وەكو یەكێك لە هۆكارەكانی دابەزینی خۆڕاگریی داری گەرم كراو دێتە ئەژمار. لە ئاكام دا تاقیكردنەوەكان دەری ئەخەن كە خۆڕاگری داری تێرمۆ لە بەرامبەر داهاتندا لەبەراورد لەگەڵ داری سرووشتی بە ڕادەی سەتا 40 دائەبەزێت كە هۆكارەكەی لاوازبوونی دار لە دەوروبەری گرێ و عەیبەكانیەتی. سەرەڕای ئەمەش لەو دارانەی كەوا بە ماوەی 4 كاتژمێر لەبەرامبەر گەرمای كەمتر لە 190 پلەی سەرووی خاڵ گەرما دراون ئاستی دابەزینی خۆراگری لەبەرامبەر داهاتن زۆر كەمتره. زۆربەی تاقیكارییەكان لەسەر ژمارەیێكی كەم و بێ عەیب لە نمونەكان ئەنجام دراوە و پێویستە بۆ وەدەست هێنانی ئاكامی باشتر و تەواوتر لە نمونەی تاقیكاری بەقیاسی تەواو و بە جۆر و ژماری جیاجیای گرێی دار كەڵك وەربگیرێت. لەكاتی نەبوونی زانیاری پێویست پێشنیار دەكرێت لە داری تێرمۆ لە شوێنی بارهەڵگر كەڵك وەرنەگیرێت.